گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لیژنەیەکی تایبەت بۆ پارەی گەنمی جوتیاران پێکهێنرا

2021.01.14 - 16:02
لیژنەیەکی تایبەت بۆ پارەی گەنمی جوتیاران پێکهێنرا

ناس کورد-

لەسەر داوای وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەت بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم پێکدەهێنێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵێ هەرێم (پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2021) ڕاگەیاند، " لەمیانی کۆبوونەوەکان لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق و دوایین کۆبوینەوەیان لەگەڵ د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دواتر کۆبونەوەیان لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، داوای کردبوو لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنرێت و بەدواداچوون بکرێت بۆ شایستەدارایەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بۆ ئەو مەبەستە دوێنی چوارشەممە د.بەشیر حەداد، سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد، کەتایبەتبوو بەپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی داوای کرد لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچون بەشایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت بەنرخی پاڵپشتی کراو بۆ ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦."