گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە حەوت هەزار خێزان

پێوەرى دابەشکردنى نەوتى بێبەرانبەر راگەیەنرا

2021.01.14 - 15:35
پێوەرى دابەشکردنى نەوتى بێبەرانبەر راگەیەنرا

ناس کورد-

 

چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر پێوەرى دابەشکردنى نەوتى بێبەرانبەرى بەسەر  حەوت هەزارو 700 خێزاندا راگەیاند.

 

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە سەردانێکدا بۆ دەڤەری سۆران (ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانوونی دووەمی 2021) رایگەیاند، 7 هەزارو 700 بەرمیل نەوت بە خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی سنووری سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و ڕواندز دەدرێت.

 

باسی لەوەشكرد، پێوەری دەست نیشانكردنی خێزانەكان لە سەر بنەمای هێڵی هەژاری دەبێت، واتە هەر خێزانێك كە داهاتی مانگانەی لە چوارسەد هەزار دینار كەمتر بێت و توانای دابین كردنی پێداویستیە سەرەكیەكانی ژیانی خۆی وەك خۆراك، جلوبەرگ و شوێنی حەوانەوەی نەبێت بە تایبەت منداڵانی بێ سەرپەرشت، بێوەژنان، كەمئەندامان، كرێكاران، بێ كاران، كرێچیان خێزانەكانی بەندكراوان لەو هاوكارییە سودمەند دەبن.

 

ئەو هاوكارییە بۆ سۆران، چۆمان، مێرگەسور و ڕەواندز لە كاتێكدایە كە پێشتر ئەم هاوكارییە بەسەر 23 هەزار خێزانی هەژار و كەمدەرامەتی ناوەندی هەولێر دابەشكراوە.