گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چارەسەرکردنى سێ کێشەى ئاڵۆز لە ئەگەرى سەپاندنى بەسەربازکردنى زۆرەملێدا 

2021.01.14 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرکردنى سێ کێشەى ئاڵۆز لە ئەگەرى سەپاندنى بەسەربازکردنى زۆرەملێدا 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیارى بەسەربازکردنى زۆرە ملێ لەوڵاتدا بسەپێنرێت سێ کێشەى سەرەکى چارەسەر دەبێت لەوانە نەمانى گروپى چەکدارى و چارەسەرکردنى بێکارى گەنجان و کێشە لۆجیستیەکانى سوپا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدولخالیق عەزاوى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق (14ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕى (بغداد الیوم) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەگەر لەعێراقدا کار بەسەربازیکردنى زۆرە ملێ بکرێت سێ کێشەى سەرەکى چارەسەر دەکرێت لەگرنگترینیان چارەسەرکردنى بێکارى گەنجانە و بەوەش ئینتیمایان بۆ نیشتیمان زیاتر بۆ دەگەڕێتەوە.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بەسەربازیکردنى زۆرە ملێ کێشەى دەمارگیرى تایفەگەرى و پەڕگیرى دووردەکەونەوە کە لەئێستادا بەشێکى زۆرى بەچەکداربوون لەو هێزانەدا ئەو دیاردانەى دروستکردووە، هەروەها سەپاندنى ئەو پرەنسیپە بەشێک لەکێشەى گەنجانیش چارەسەر دەکات لەوانە بێکارى و مانگانە بەشێک موچەى بۆ دابیندەکرێت و دەشتوانرێت لەو ڕێگەیەوە سود لەتواناکانیان وەربگیردرێت.

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، سودێکى تر سەپاندنەوەى ئەو بڕیارە ئەوەیە جۆرێک لەسوپایەکى یەکگرتوو بۆ عێراق دروست دەبێت و بەوەش گروپ و کۆمەڵەى جیاجیا چەکدارەکان کەمدەبنەوە و ئەوەش ئۆقرەیى زیاتر لەوڵاتدا بەدى دەهێنێت.

 

عەزاوى باسى لەوەش کردووە، خاڵێکى تر ئەوەیە بەشێکى زۆرى کێشە لۆجستیەکانى هێزى ئەمنیى و سەربازى عێراقى چارەسەر دەبێت لەوانە مەشق و ڕاهێنان و فێرکردنیان بەزانستى نوێ و کێشەى تەمەنی چەکداریش لەئێستا چارەسەر دەبێت.