گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە لەبارەى هەرێم و بەغدا

2021.01.14 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە لەبارەى هەرێم و بەغدا

ناس كورد-

هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەبارەى کێشەکانى هەرێم و بەغدا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا جەختى لەسەر زامنکردنى پشکى کورد کردەوە لە پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى عێراقدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان (14ى کانوونى دووەمى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوێک لە پەیجى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "ئەمرۆ لە شاری بەغدا لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆبووینەوە. لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیبوون، گفتوگۆمان کرد دەربارەی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ـی عێراق و زامنکردنی پشکی کورد لەو پڕۆژەیاسایەدا".

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژە بەوە دەکات" جەختمانکردەوە لەسەر  یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو باشترکردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".