د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ئەو حاڵەتەی گوماندەکرا تووشی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، کۆڤید 19 بووە، نەوەک زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا".
رۆژی چوارشەممە (13 كانونی دووەمی 2021) تەندروستی دهۆك یەكەم حاڵەتی گومانلێكراوی توش بوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنای راگەیاند كە هاوڵاتییەك بوو لەتەمەنی 40 ساڵدا و لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە، لەپاش پشكنینی حاڵەتەكەش ئاگاداری بەركەوتەكانی كرابوویەوە كە خۆیان كەرەنتین بكەن.