گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دوو جۆرى نوێتری کۆرۆنا لەئەمەریکا دەرکەوتن

2021.01.14 - 11:57
دوو جۆرى نوێتری کۆرۆنا لەئەمەریکا دەرکەوتن

ناس کورد-

نوێترین توێژینەوە لەسەر نەوەکانى ترى کۆرۆنا دەریخستووە، ئەو ڤایرۆسە توانیوویەتى دوو بازى تربدات و بەدوو شێوەى گۆڕاو پەیدا ببێتەوە.

 

بەگوێرەى توێژینەوەیەکى ژمارەیەک لەتوێژەرانى ویلایەتى ئۆهایۆى ئەمەریکا (14ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەوە ئاشکرا کراوە ڤایرۆسى کۆرۆنا توانیوویەتى دوو بازى تر بدات بەدوو شێوەى نوێتر دەربکەوێت کە گومان دەکرێت لەئەمەریکادا ئەو حاڵەتە سەریهەڵدابێت.

 

توێژەران دەڵێن، ئەو دوو خۆگۆڕینەى ڤایرۆسەکە لەویلایەتەکانى کۆڵۆمبۆس و ئۆهایۆ لەمانگەکانى کانوونى یەکەم و دووەمى ئەمساڵدا بڵاوبووەتەوە.

 

توێژەران ڤایرۆسە گۆڕاوەکانى ئەمەریکا بەنەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا لەبەریتانیا دەشوبهێنن کە زیاتر تواناى گواستنەوەى پەتاکەیان هەیە کەبەمدواییانە لەو وڵاتە دۆزرایەوە بەڵام کارناکەنە سەر کاریگەرى ڤاکسینەکان کە دواى لێکوتین بەرگرى لەلاشەدا دروستدەکات.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، یەکێک لەو ڤایرۆسە گۆڕاوەى لەنەخۆشێکدا لەئۆهایۆ دۆزراوەتەوە کە پێکهاتووە لەهەمان پڕۆتین کە ڤایرۆسەکە بۆ تێکدانى خانەکان بەکارى دەهێنێت و بازدانى ئەو ڤایرۆسە نوێیەش بەهەمان شێوەى نەوەى ڤایرۆسەکەى بەریتانیادا بووە.

 

بەگوێرەى توێژەران ڤایرۆسى گۆڕاوى دووەم ناوى نەوەى کۆڵۆمبۆسى لێنراوە بەناوى شارەکەوە کە تێیدا بڵاوبووەتەوە و کە لەسێ پڕۆتینى ژینات پێکهاتووە پێشتر لەڤایرۆسەکانى کۆڤید 2 و سارسدا نەدۆزراوەتەوە.