ناس کورد-
ڕۆژنامەیەکى عەرەبى چاپى لەندەن لەزارى شارەزایانى ئابورییەوە باس لە بەرزبوونەوەى بەهاى تمەن دەکات و بەرزبوونەوەکە بە کاتى ناودەبات ئەگەر هەنگاوى دیکەى ئابووری بەدوادا نەیەت بۆ هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر ئێران.
ڕۆژنامەی "العربي الجديد" چاپی لەندەن (14ى کانوونى دووەمى 2021) لەزاری شیکاروان و شارەزایانی ئابوورییەوە ئەوە دەخاتەڕوو بەرزبوونەوەی بەهای تمەن کاتییە ئەگەر هەنگاویتری بەدوادا نەیەت لەبواری هەڵگرتنی گەمارۆکان و باشبوونی ئابووریی.
ئەمە لەکاتێکدا چاودێران لەو بڕوایەدان کە هەڵگرتنى گەمارۆکان یاخود کەمکردنەوەیان بەدوردەزانرێت بەوپێیەى پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەى گفتوگۆ و دانوستاندنەکانى نێوان تاران و واشنتۆن و ئایا دەگەنە چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان بەجۆرێک کە کۆتایى بهێنێت بەو ستراتیژییەتى فشارە ئابورىیەى کە لەلایەن ترەمپەوە ئاراستەى ئەو وڵاتە کرا.