گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كامیان باڵانسی خۆشبەختی زیاد دەكەن، هاوسەرگیری یان پارە؟

2019.05.24 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
كامیان باڵانسی خۆشبەختی زیاد دەكەن، هاوسەرگیری یان پارە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی دەرخستوە، هاوسەرگیری هۆكارێكی سەرەكییە بۆ دۆزینەوەی متمانە و باوەڕ بەخۆبوون و خۆشییەكانی ژیان. . توێژینەوەكە لەلایەن ئۆفیسی ئامارە نیشتیمانییەكانی بەریتانیاوە ئامادەكراوە ئەوەی خستۆتەڕوو كە باری كۆمەڵایەتی تاك پلەی یەكەم بەدەستدەهێنێت وەك هۆكارێكی سەرەكی بۆ هەستكردن بەدڵخۆشی. . بەگوێرەی توێژینەوەكە كە ڕۆژنامەی (ئەندیپَندنت)ی بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە، ئەو زانیاریانەی كە لە سەرژمێری ساڵانەی دانیشتوانی بەریتانیا بۆ ساڵی 2017-2018 ئەنجامدراوە دەریخستووە، كاتێك تاك بیەوێت ئاستی جێگیری ژیانی بپێوێت هاوسەرگیری سەردەكەوێت بەسەر سامانی ئابوریدا. . توێژینەوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو كەسانەی هاوسەرگیرییان كردووە بەڕێژەی ٪9.9 زیاتر لەژیانی خۆیان ڕازین وەك لەو كەسانەی لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە، تەنانەت سەڵتەكانیش بەرێژەی 0.2 دڵخۆشترن لەوانەی كە جیابوونەتەوە لە هاوسەرەكانیان. . توێژینەوەكە روونیدەكاتەوە، تەمەن هۆكارێكی سەرەكیە بۆدڵخۆشبوون، لەكاتێكدا كە گەنجەكان ئەوەیان دەرخستووە زیاتر دڵخۆشن لە ژیاندا، ئەنجامی توێژینەوەكەش ئەوە دەردەخات كە دڵخۆشی دادەبەزێت بۆ نزمترین ڕێژە لەتەمەنی 40 ساڵیدا، وە ئەو ڕێژەیە بەرز دەبێتەوە لە گەشتن بەتەمەنی خانەنیشینیدا. . جێی باسە پێشتریش لەساڵی 2008دا هەمان رۆژنامە توێژینەوەیەكی لەبارەی دڵخۆشیی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە كرابوو، ئەو كەسانەی كە بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵ كەسانی تردا هەبووە زۆر دڵخۆشتربوون لەو كەسانەی كە دورەپەرێزبوون، بەشێوەیەكی گشتیش ئەو كەسانەی كە هاوڕێیان كەمە كەمتر دڵخۆشن. .