گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نرخی نەوت لەبازاڕەکانى جیهان داکشا 

2021.01.14 - 09:57
نرخی نەوت لەبازاڕەکانى جیهان داکشا 

ناس کورد-

نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان جارێکى تر دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بەراورد بە دوێنێ (چوارشەممە) دوو دۆلار کەمى کرد. 

 

بەگوێرەى بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" بۆ بازاڕى جیهانى نەوت ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 14ى کانوونى دووەمى 2021) جارێکی دیکە نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ (چوارشەممە) دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 55 دۆلارو 88 سەنتەو بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار کەمیکردووە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 52 دۆلار و 84 سەنت دەفرۆشرێت. 

 

پێشتر بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسیی پەتای کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی بەجۆرێک گەیشتە هەمان ئاستی مانگی ئازارى ساڵی رابردوو.

 

بەپێی سەرچاوە ئابورييەکانیش لە ماوەی رابردودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی 13% بەرزبووەتەوە.