گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 ترەمپ لە دواى دورخستنەوەى چى لەدەست دەدات؟ 

2021.01.14 - 09:38
 ترەمپ لە دواى دورخستنەوەى چى لەدەست دەدات؟ 

ناس کورد-

لەدواى دورخستنەوەى لەسەرۆکایەتى ئەو وڵاتە بەزۆرینەى دەنگى ئەندامانى کۆنگرێسى ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ چەند دەستکەوتێک لەدەست دەدات کە بۆ هەر سەرۆکێکى ئەو وڵاتە دابین دەکرێت لەدواى تەواوبوونى ویلایەتى سەرۆکایەتییەکەى. 

 

بەگوێرەى یاساکانى ئەمەریکا لەدواى سەندنەوەى متمانە و دورخستنەوەى لەلایەن دادگاى ئەو وڵاتەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا ئەم دەستکەوتانەى لاى خوارەوە لەدەست دەدات.

 

یەکەم: بێبەش دەکرێت لەموچەیەکى ساڵانە کە بۆ سەرۆکانى پێشوو دابینکراوە و ساڵانە دەکاتە 200 هەزار دۆلار.

 

دووەم : بڕینى دەرماڵەى گەشتە ساڵانەکانى کە دەگاتە ملیۆنێک دۆلار.

 

سێیەم : بێبەش دەکرێت لەدابینکردنى پاسەوانى فیدراڵى بەدرێژایى تەمەنى.

 

چوارەم: بێبەش دەکرێت لەوەرگرتنى هەر پۆستێکى ترى حکومیى و سیاسى جا لەڕێگەى دامەزراندنەوە بێت یاخود هەڵبژاردنەوە لەوانەش هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆکایەتى.



پێشتر کۆنگرێسى ئەمەریکا بەزۆرینەى دەنگى ئەندامەکانى دەنگیدا بە گرتنەبەری ڕێکاری لەسەرکارلابردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا بەتۆمەتی هاندانی یاخیبوون لەڕووداوی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس و دۆسیەكەی ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران کرد.   

  

لە دانیشتنەکەدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، 221 ئەندامی دیموکراتەکان و 10 ئەندامی کۆمارییەکان دەنگیان بەتاوانباركردنی ترەمپدا، بەرامبەر بەمەش 197 ئەندام ڕەتیان کردووەتەوە، پێنج ئەندامیش بێلایەن بوون.  

  

ئەوە دووەمجارە ترەمپ ڕووبەڕووی ڕێکاری لەسەرکالابردن ببێتەوە کە یەکەمجارە لە مێژووی ئەمەریکادا ڕوو دەدات، هۆکاری ئەوەش هاندانی ناوبراو بوو بۆ چوونە سەر تەلاری کۆنگرێس و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.   

  

پێشتر ترەمپ هۆشداری دا لەوەى کۆنگرێس دەنگ لەسەر لەسەرکارلابردنی بدات و وتی، "ئەوە پشێویی و نائارامی لە وڵات دروست دەکات".  

 

بەپێی دەستوری ئەمەریكا دوا وادە بۆ دەستاودەستكردنی دەسەڵات لە واشنتۆن پاش هەڵبژاردن، رۆژی 20 كانونی دووەمە، گومانی زۆریش هەیە بەهۆی بەرتەسكی ماوەی ویلایەتی ترەمپەوە  ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا بتوانێت لە بڕیاری لابردنەكەی بكۆڵێتەوە.