گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکا

كۆنگرێسی ئەمەریكا دەنگی دا بە لەسەركارلابردنی ترەمپ

2021.01.14 - 00:25
كۆنگرێسی ئەمەریكا دەنگی دا بە لەسەركارلابردنی ترەمپ

ناس كورد-

ئەنجومەنی نوێنەران (كۆنگرێس) دەنگیدا بە گرتنەبەری ڕێکاری لەسەرکارلابردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بەتۆمەتی هاندانی یاخیبوون لەڕووداوی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس و دۆسیەكەی ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران کرد. 

 

لە دانیشتنەکەدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، 221 ئەندامی دیموکراتەکان و 10 ئەندامی کۆمارییەکان دەنگیان بەتاوانباركردنی ترەمپ دا، بەرامبەر بەمەش 197 ئەندام ڕەتیان کردووەتەوە، پێنج ئەندامیش بێلایەن بوون.

 

ئەوە دووەمجارە ترەمپ ڕووبەڕووی ڕێکاری لەسەرکالابردن ببێتەوە کە یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکادا ڕوو دەدات، هۆکاری ئەوەش هاندانی ناوبراو بوو بۆ چوونەسەر تەلاری کۆنگرێس و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە. 

 

پێشتر ترەمپ هۆشداری دا لەوەى کۆنگرێس دەنگ لەسەر لەسەرکارلابردنی بدات و وتی، "ئەوە پشێویی و نائارامی لە وڵات دروست دەکات".

بەپێی دەستوری ئەمەریكا دوا وادە بۆ دەستاودەستكردنی دەسەڵات لە واشنتۆن پاش هەڵبژاردن، رۆژی 20 كانونی دووەمە، گومانی زۆریش هەیە بەهۆی بەرتەسكی ماوەی ویلایەتی ترەمپەوە  ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا بتوانێت لە بڕیاری لابردنەكەی بكۆڵێتەوە.