گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق رێوشوێنی دەوامی خوێندنی دیاری كرد

2021.01.13 - 23:44
عێراق رێوشوێنی دەوامی خوێندنی دیاری كرد

ناس کورد- 

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى عێراق رایگەیاند، بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەوامکردن لە ناوەندەکانى خوێندن تەنها یەک ڕۆژ دەبێت لە هەفتەیەکدا. 

 

حەمید دلێمى، وەزیرى پەروەردەى عێراق (13ى کانوونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژەى بەوە کرد، وەزارەتى تەندروستى و شانەى قەیرانەکان رەتیان کردەوە کە دەوامکردن لە ناوەندەکانى خوێندن لە یەک ڕۆژ زیاتر بێت لە هەفتەیەکدا لەترسى ئەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاونەبێتەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق وەک بەرگرتن لە گواستنەوەى ڤایرۆسە نوێکەى کۆرۆنا گەشتکردنى هاووڵاتیانى بۆ 19 وڵات قەدەغەکرد.   

  

لە راگەیەندراوێکى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى عێراق (چوارشەممە، 13ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڕیارى قەدەغەکردنى گەشتکردنى هاووڵاتیانى عێراق بۆ 19 وڵات دەرکراوە کە ئەوانیش (بەریتانیا، نەمسا، بەلجیکا، فنلەندا، فەڕەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئیرلەندا، لۆکسمبۆرگ، سلۆفاکیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمەریکا، هیند، ئوستراڵیا، باشورى ئەفریقیا، زامبیا).   

  

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە قەدەغەکردنى هاتنە ناوەوەى گەشتیارانى ئەو 19 وڵاتە کراوە بۆ عێراق جگە لەو هاووڵاتیە عێراقییانەى کە لەو 19 وڵاتانەوە دەگەڕێنەوە و بە مەرجى ئەوەى کە بخرێنە بەر کەرەنتینە و پشکنین.   

  

هەروەها لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا لیژنەکە داواى کردووە کە ناوەندەکانى خوێندن پابەند بن بە ڕێنمایی و ڕێکارەکانى لیژنەکە و دەوامکردنى یەک رۆژ لە هەفتەیەکدا.   

  

داواش کراوە سزاى ئەو شوێنە گشتییانە بدرێت کە پابەند نابن بە رێنمایى و رێکارە تەندروستییەکان بە پێبژاردنى ماددى کە بڕەکەى زیاتر نەبێت لە پێنج ملیۆن دینار.