ناس كورد ـ
حەشدی شەعبی پیرۆزبایی لە سوپاسالاری دەستەكە ئەبو فدك كرد بەبۆنەی ناساندنی لەلایەن ئیدارەی ئەمەریكاوە وەك كەسێكی تیرۆریست و مەترسیدار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا (چوارشەممە، 13ى کانوونى دووەمى 2021)، عەبدولعەزیز محەمەداوی (ئەبو فەدەک)، سوپاسالاری حەشدی شەعبی خستە لیستی تیرۆرەوە.
سەپاندنى سزاکە بەسەر سوپاسالارەکەى حەشدى شەعبى هاوکاتە لەگەڵ سەپاندنى سزا بەسەر دوو کەسایەتی و 16 لایەن و قەوارەی جیاواز لە ئێران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا (13ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە "سزا نوێیەکان 16 قەوارە و لایەنی جیاوازی گرتووەتەوە کە پەیوندییان بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەیە و دوو هاووڵاتی ئێرانی و هاووڵاتییەکی عێراقیش کە بە تێوەگلان لەگەڵ داعشدا تۆمەتبار کراوە".
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، ڕوونکردنەوەی بەوەشداوە "لیستی سزاکان دوو ڕێکخراوی ئێرانی تێدایە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە هەیە".
هاوکات ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، ئەوەی خستووەتەڕوو "ئەو دوو ڕێکخراوەی کە سزادراون ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لەبەردەوامبوونی دەستەبژێری فەرمانڕاوەیی ئێران لە گەندەڵی و کۆنتڕۆڵکردنی کەرتی ئابوریی ئەو وڵاتە".