گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەیدەر عەبادی: عادل عەبدولمەهدی بێبەرامبەر پارە دەدات بە هەرێمی كوردستان

2019.05.24 - 13:52
حەیدەر عەبادی: عادل عەبدولمەهدی بێبەرامبەر پارە دەدات بە هەرێمی كوردستان
ناس كورد- حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق توانج لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگرێت و دەڵێت "عەبدولمەهدی بەبێ‌ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەرمیلێ‌ نەوتی رادەستی بەغدا كردبێت لە بودجەی 2019ی عێراق پارە بە هەرێم دەدات". . حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا، ئاماژە بەوە دەكات، بەغداد لەبودجەی عێراق بڕێكی زیاتری پارەی بۆ مووچەخۆرانی كوردستان ناردووە، بەبێ‌ َئەوەی هەرێمی كوردستان یەك بەرمیل نەوتی ڕادەستی ناوەند كردبێت. . سەبارەت بە پاپەندبوون بە دەستورەوە حەیدەر عەبادی، روونیدەكاتەوە "هەرێمی كوردستان بە زەبری هێز لە ڕێگا لایدا و دەستوری پێشێلكرد لە كەركوك و ناوچەكانی تر". . عەبادی لە دیمانەكەدا لە رەخنەكردنی حكومەتی ئێستای عێراق كۆڵ نادات و دەڵێت "هەڵەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێستا گێڕانەوەی كەسانێكە بۆ پۆستە هەستیارەكانی جێبەجێكردن، كە گومانی گەندەڵییان لەسەرە، هەروەها ئەم حكومەتە توانای كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنورییەكانی لەگەڵ ئێراندا نییە، وەك لە پێشوودا ئەنجاماندا بۆ خزمەتكردنی عێراق". . بەوتەی عەبادی، عادل عەبدولمەهدی بەدواداچوون بۆ وردەكاری كارەكان ناكات، و پارێزگاری لە سەركەوتنەكان و قوربانییە گەورەكانی پێشوو ناكات. . دەشڵێت "كاتێك پۆستی وەزیری دەرەوەی پێبەخشیم لە حكومەتەكەیدا، من رەتمكردەوە و پێی ڕازی نەبووم". .