گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاشکراکردنى هەستەوەرێکى جەستەى مرۆڤ ’وەک پۆلیس کاردەکات’

2021.01.13 - 23:01
ئاشکراکردنى هەستەوەرێکى جەستەى مرۆڤ ’وەک پۆلیس کاردەکات’

ناس کورد-

زانایانى ئەمەریکى ئەو هەستەوەرەى خانەى سیەکانى مرۆڤیان ئاشکراکرد کە وەک پۆلیس کاردەکات و تاوانبار کە "ڤایرۆسى کۆرۆنایە" ئاشكرا دەکات و ئاماژە بەوە دەدات کە ئێستا کاتى وەڵامدانەوە و دروستکردنى دژە تەنەکانە.

 

ماڵپەڕى "ساینس دەیلى" زانستى (چوارشەممە، 13ى کانوونى دووەمى 2021) لە بابەتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، زانایانى پەیمانگاى Sanford Burnham Prebys Medical Discovery توانیویانە ئەو هەستەوەرانەى لە سییەکانى مرۆڤدایە و تواناى ئەوەیان هەیە ڤایرۆسى کۆرۆنا ئاشکرا بکەن، بدۆزنەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەو لێکۆڵینەوە نوێیە هاوکار دەبێت لە دەستکەوتنى زانیارى زیاتر لەسەر نەخۆشیەکە و ستراتیژە نوێکان بۆ چارەسەرەکانى دژى ڤایرۆسەکە و خۆپاراستن لێیان.

 

لاى خۆیەوە "د.سومیت چاندا" بەڕێوەبەرى سەرپەرشتارى لێکۆڵینەوەکە باسى لەوە کردوە، هەستەوەرى MDA-5 وەک پۆلیسى بەرگرى کار دەکات و ڕاسپێردراوە بۆ چاودێریکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا و داواکردنى پشتگیرى.

 

ئەو پزیشکە باس لەوە دەکات، ئەو هەستەوەرانە ڤایرۆسە بڵاوبوەوەکە دەناسێتەوە لە خانەکانى سیەکاندا و "ئینتەرفیرۆن" چالاک دەکات کە لە ڕیزەکانى پێشەوەى بەرگرى جەستەیە دژى داگیرکارى ڤایرۆسەکە، بەبێ وەڵامى گونجاوى "ئینتەرفیرۆن" ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆى هەوکردنى کوژەر و لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.

 

بەپێى لێکۆڵێنەوەکە، MDA-5 دەتوانێت DNA ڤایرۆسەکە کە شریتەکانى دوانین ئاشکرا بکات، ئەوەش ئەو شێوەیەیە ڤایرۆسەکە وەریدەگرێت لەکاتى زیادکردن و بڵاوبونەوە.