گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئێران: فرمانە عێراقییەکەی گرتنی ترەمپ بەهەوڵی ئێمه دەرچووە

2021.01.13 - 22:07
ئێران: فرمانە عێراقییەکەی گرتنی ترەمپ بەهەوڵی ئێمه دەرچووە

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئێران دەڵێت، ئەو بەدواداچونە گەورەیەى بۆ کەیسى تیرۆرکردنى ئەبو مەهدى موهەندیس و جەنەراڵ قاسم سولەیمانى کرا، بووە هۆى ئەوەى دادگاى عێڕاقى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا دەربکات.

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران (چواشەممە، 13ى کانونى دووەمى 2021) بە ئاژانسى "میهر"ى وڵاتەکەى وت، پەڕاوى دەستگیرکردنى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا کە لەلایەن ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێڕاقیەوە دەرکرا، لە ڕێگەى بەدواداچونى وەزارەتى دەرەوەى ئێران و ئاژانسەکانى ترەوە بوو.

 

باسى لەوەشکرد،  لە "کۆنگرەى نێودەوڵەتى بۆ داواکاریە یاساییە - نێودەوڵەتیەکان بۆ بەرگریکردنى پیرۆز" یەکێک لەو تەوەرانەى باس دەکرێت بریتى دەبێت لە ڕاوەدونانى یاسایى حکومەتى ئەمەریکى لەسەر کەیسى تیرۆرکردنى قاسم سولەیمانى.

 

لەسەرەتاى ساڵى 2020 ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە قاسم سولەیمانى فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسى ئێرانى و ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى پێشووى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى کوشت و ئەوەش پەیوەندیەکانى نێوان ئێران و ئەمەریکاى زیاتر گرژ کرد.