گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تیریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستیلەكاركێشایەوە

2019.05.24 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
تیریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستیلەكاركێشایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- تیریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، دەستلەكار كێشانەوەی خۆی وەك سەرۆك وەزیران و سەرۆكایەتی حیزبەكەی، راگەیاند. . لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، تیریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، رایگەیاند "ئەوەی لەتوانامدا بوو كردم بۆ بەدەستهێنانی دیموكراتیەت و پارێزگاریكردن لە ڕێككەوتنەكان". . جەختیشی كردەوە، تا رۆژی 7ی حوزەیران لە ئەركەكەی بەردەوام دەبێت و لەدوای ئەو رۆژە چیتر ئەو سەرۆك وەزیران نییە. . بەوتەی مای، هەفتەی داهاتوو پارتی پارێزگاران جێگرەوەیەك بۆ شوێنەكەی ئەو دیاری دەكەن و یەكێكی تر ئەركەكانی ئەو جێبەجێدەكات. . بەگوێرەی میدیاكانی بەریتانیا، یەكێك لەو بەربژێرانەی كە ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە جێگرەوەی مای، بوریس جونس یەكێك لە سەركردەكانی بانگەشەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپایە. .