گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرجى وەزارەتێک بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرەکانى [بەڵگە]

2021.01.13 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجى وەزارەتێک بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرەکانى [بەڵگە]

ناس کورد-

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، مەرجی پێدانی موچە بە فەرمانبەرانی بەستەوە بە نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری تایبەت بە دەنگدان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمیی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق (13ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست"ناس کورد" کەوتووە  ئاماژە بەوە کراوە "هەر فەرمانبەرێکی وەزارەتەکە بۆ ئەوەی موچەکەی وەربگرێت دەبێت کارتی بایۆمەتری تاییەت بە دەنگدانى نوێکردبێتەوە کە بڕیارە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتودا بەکاربهێنرێت".

 

بڕیارەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەکاتێکدایە کە لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا کە ڕۆژی (سێشەممە)ی ڕابردوو ئەنجامدرا، بڕیاردرا کارتی بایۆمەتری دەنگدەر وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی هەژمار بکرێت و لەمامەڵە فەرمییەکاندا کاری پێ بکرێت و 60 ڕۆژیش بۆ فەرمانبەران دیاریکرا بۆ ئەوەی بتوانن لەو ماوەیەدا داتاکانیان لەسەر ئەو کارتە نوێ بکەنەوە.