گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانگەی میدیایی پەرلەمان رایگەیاند

مانگرتن لەناو پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنرا

2021.01.13 - 17:54
مانگرتن لەناو پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنرا

ناس كوردـ

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێككەوتن لەسەر ئامادەنەبوون لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان تا یەكلاییكردنەوەی دۆخی یاسایی ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەی دانیشتنەكان نابن.

 

 

فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا (13 كانونی دووەمی 2021) كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە رایگەیاند ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕێككەوتون لەسەر ئامادەنەبوون لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان تا یەكلاییكردنەوەی دۆخی یاسایی ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەی دانیشتنەكان نابن.

 

ژمارەی ئەندامانی خولی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران 329 پەرلەمانتارە، بەڵام زۆرجار بڕی یاسایی پێویست (نصاب) لە دانیشتنەكان ئامادە نابن كە نیوە + 1 دەكات، ئەمەش سەرۆكایەتی پەرلەمان ناچار دەكات بە هێشتنەوەی دانیشتنەكان بە كراوەیی.

 

هەروەها بەشی زۆری ئەوانەشی ئامادەی دانیشتنەكان نابن سەركردەی لیستەكانن، ژمارەیەك بەرچاوی ئەندامی پەرلەمانتاریش هێشتا دەستبەكار نەبوون و لەپۆستە حكومییەكانی خۆیاندان سەرباری دەرچوونیان لە هەڵبژاردن. 

 

ئەنجومەنی نوێنەران مانگێك وادەی یاسایی خۆی درێژكردووەتەوە بەمەبەستی تاوتوێكردنی بودجەی 2021، ئەمڕۆش بەسەرۆكایەتی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان د. بەشیر حەداد، دانیشتنی ژمارەی 35 ساڵی سێیەمی یاسادانانی بەڕێوەبرد.