گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بڕی پێشبینیكراوی باران لە شارەكانی كوردستان لەكۆتایی هەفتە

2021.01.13 - 17:38
بڕی پێشبینیكراوی باران لە شارەكانی كوردستان لەكۆتایی هەفتە

ناس كورد-

رێژە و بڕی پێشبینیکراوی بارانبارین لەشارەکانى هەرێمى کوردستان دیارى کرا و پێشبینى دەکرێت زۆرترین ڕێژەى  باران بارین لەنێوان 20 بۆ 60 میلیمەتردا بێت.

 

ئاراس جەبار، پسپۆری پێشبینیەکانی کەشو ھەوا (13ى کانوونى دووەمى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کردووە "ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاریگەری مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز ئەبێت ٢٠ تا ٦٠ ملیمەتر ئەگەری دابارینی باران ئەبێت ، لە سەنتەری پارێزگاکاندا مامناوەند بۆ لاواز ئەبێت ١٠ تا ٢٠ ملیمەتر ئەگەری دابارینی باران ئەبێت ."

 

ئاماژەى بەوەش کردووە "ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین کاریگەری مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز ئەبێت ٢٠ تا ٦٠ ملیمەتر ئەگەری دابارینی باران ئەبێت" .

 

بەگوێرەى ئەو پسپۆڕە، ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە کاریگەری مامناوەند ئەبێت  ١٥ تا ٣٠ ملیمەتر ئەگەری دابارینی باران ئەبێت ، لەسەنتەری پارێزگاکاندا مامناوەند بۆ لاواز ئەبێت ١٠ تا ٢٠ ملیمەتر ئەگەری دابارینی باران ئەبێت .

 

ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان کاریگەری لاواز ئەبێت ٣ تا ١٠ ملیمەتر ئەگەری دابارینی باران ئەبێت .

 

ئاراس جەبار رونیکردەوە، سەبارەت بەفر بارین لەم شەپۆلەدا لە بەرزی زیاتر لە ١٦٠٠ م ئەگەر ھەیە بەرێژەی ١٠ بۆ ٤٠ سەنتیمەتر وەک ناوچەکانی حاجی ئۆمەران و چەند ناوچەیەکى تر.