گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى وەزیرى تەندروستى لەبارەى تۆمارکردنى حاڵەتێکى گوماناوى کۆرۆناى نوێ لە دهۆک

2021.01.13 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى وەزیرى تەندروستى لەبارەى تۆمارکردنى حاڵەتێکى گوماناوى کۆرۆناى نوێ لە دهۆک

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەوردى چاودێری هەموو کەسێک دەکەن کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان (چوارشەممە، 13ى کانوونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "بە ووردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە".

 

وەزیرى تەندروستى رونیکردەوە، حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە.

 

جەختیشى کردەوە " لە تواناماندا هەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی کۆڕۆنا بکەین بەڵام لەکاتی ئێستادا سنوردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین".