ناس کورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى رایگەیاند، سبەینێ لەهەولێر لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان بەجیا کۆدەبنەوە.
عەلى حسێن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان (13ی کانونی دووەمی 2021) لەدواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ بزوتنەوەى ئیسلامى ڕایگەیاند، سبەینێ وەک شاندى پارتى لە هەولێر لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان کۆدەبنەوە.
وتیشى ئامانج لە کۆبوونەوەکان هەماهەنگییە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو، کۆدەنگى لەگەڵ بەغدا و پرسەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان.
شاندى پارتى ماوەى دوو رۆژە سەردانى لایەنەکانى دەستپێکردووە و لەگەڵ یەکگرتوو، بزوتنەوەى ئیسلامى کۆبووەتەوە.