گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم حاڵەتى گومانلێکراو بە کۆرۆناى گۆڕاو لە هەرێم ئاشکراکرا

2021.01.13 - 14:53
یەکەم حاڵەتى گومانلێکراو بە کۆرۆناى گۆڕاو لە هەرێم ئاشکراکرا

ناس کورد-

یەکەم حاڵەتى گومانلێکراو بە ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیەنرا کە هاوڵاتییەکە و لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.

 

ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستیی دهۆک (13ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەوبەر پشکنین بۆ هاوڵاتییەکى دهۆک کراوە کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە گومان هەیە توشى ڤایرۆسى نوێی کۆرۆنا بووبێت.

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

وتیشى، گومانلێکراوەکە پیاوە و تەمەنى لە چلەکاندایە، پشکنینى بۆ کراوە و چاوەڕوانى ئەنجامەکەن کە هێشتا دەرنەچووە.

 

د.ئەفراسیاب باسى لەوەشکرد، ئەو گومانلێکراوە تەندروستى جێگیرە و هیچ نیشانەیەکى نییە.