گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەى قەرزەوە بڕیار دەدات

2021.01.13 - 14:36
وەزارەتی کارەبا لەبارەى قەرزەوە بڕیار دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبا بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێک لە قەرزەکان درێژدەکاتەوە و وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، هەر هاوڵاتییەک لە مانگی یەک قەرزی کارەبا بداتەوە داشکاندنەکەی بۆ دەکرێت.

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (13ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "بڕیاری لێخۆشبوونی 15% قەرزی کارەبا لەسەر داوای وەزیری کارەبا تاوەکو 31ی کانونی دووەمی 2021 دریژ کراوەتەوە، بەڵام نوسراوەکە بەفەرمی لەوبارەیەوە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا لە پارێزگاکان نەکراوە".

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

وتیشى، هەرکەسێک لە سەرەتای مانگی یەکەوە پارەی قەرزی کارەبای نیشتمانی دابێت مافی خۆی وەردەگرێتەوە و داشکاندنەکەی بۆ دەکرێت، ئەوەشی لە ئێستادا دەچێت بۆ دانەوەی قەرزەکان دەتوانرێت کارەکانی بۆ ڕاییبکرێت تاوەکو نوسراوە فەرمییەکە دەردەچێت.

 

ئومێد ئەحمەد باسی لەوەشکرد، ئەگەر لە مانگی داهاتوودا بڕیاری لێخۆشبوون درێژ بکرێتەوە بەپێی ئەوەی باس کراوە داشکاندنەکە ڕەنگە بکرێتە 10% بەوەش داشکاندنەکە کەمتر دەکرێتەوە.