گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پێدانى مۆڵەتى وەبەرهێنان لە هەرێم ’’خێرا دەکرێت’’

2021.01.13 - 14:26
پێدانى مۆڵەتى وەبەرهێنان لە هەرێم ’’خێرا دەکرێت’’

ناس کورد-

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لەمەودوا هەوڵدەدەن مۆڵەتى وەبەرهێنان بە شێوەیەکى خێرا بدەن بە وەبەرهێنەرانى بیانى.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى دەستەکە (13ی کانونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان لەمیانەى کۆبۆبوونەوەیدا لەگەڵ کونسوڵى کۆریا لە هەولێر، پێشبینی کردووە وەبەرهێنەرێکى زۆرى بیانى ڕوو لە کوردستان بکەن بۆ  ئەنجامدانى پڕۆژەى وەبەرهێنان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە هەرێمى  کوردستان چەندین دەرفەتى وەبەرهێنان هەیە بۆ وەبەرهێنەرە کۆرییەکان و دەیانەوێت سودێکى لە ئەزموونى ئەو وڵاتە وەربگرن.

 

لاى خۆیەوە، کونسوڵى کۆریا لە هەولێر ڕایگەیاندووە، لە ڕابردوودا چەندین کۆمپانیاى وڵاتى  کۆریا لە هەرێمى کوردستان پرۆژەى وەبەرهێنانى ئەنجامداوە، چاوەڕوانى هەموارى یاسایى وەبەرهێنانى کوردستان دەکەن و هانى وەبەرهێنەرە کۆریەکان دەدەین  بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەى وەبەرهێنان.

 

هیواشى خواستووە وەبەرهێنەرى کۆرى زیاتر بچنە هەرێمى کوردستان بە مەبەستى ئەنجامدانى پرۆژەى وەبەرهێنان.