گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

216 حاڵەتی دووانەش

لە منداڵبوونی سلێمانی 18 حاڵەتی لەدایکبوونی سیانە و چوارینە تۆمار کراون

2021.01.13 - 14:08
لە منداڵبوونی سلێمانی 18 حاڵەتی لەدایکبوونی سیانە و چوارینە تۆمار کراون

ناس کورد-

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ساڵی ڕابردوو 11 هەزار و 771 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لەدایك بوون کە پێنج هەزار و 929 دانەیان کوڕ بوون و پێنج هەزار و 842 دانەشیان كچ بوون.

 


بەپێی ئامارەکەى تەندروستیی سلێمانی کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (13ی کانونی دووەمی 2021)، ئەو منداڵانەی لەدایكبوون حەوت هەزار و 211 منداڵ بەشێوەی سروشتی و چوار هەزار و 424 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون، هەروەها 136 منداڵ بە مردوویی لەدایكبوون.

 

دەشڵێت، "216 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 16 حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە تۆماركراوە."

 

هەروەها لەماوەی ساڵی ڕابردوو 16 هەزار و 196 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان كردووە و 28 هەزار و 784 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە، 147 هەزار و 649 پشكنینی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و نۆ هەزار و 645 سۆنەر و 385 نەشتەگەری بەنازوور كراوە.

 

هاوكات لەساڵی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری پێنج هەزار و 994 نەشتەگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە سێ هەزار و 297 نەشتەگەری سەرووگەورە و هەزار و 734 نەشتەگەری گەورە و 963 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە و هەروەها هەزار و 54 منداڵ لەبەشی خودەج داخڵ بوون و هەزار و 40 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.