گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات و پشتگیری کازمیش دەکات

2021.01.13 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات و پشتگیری کازمیش دەکات

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداری دەدات لە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخەی عێراق کە بڕیارە 6ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ کازمی دەردەبڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

موقتەدا سەدر لە پەیامێکی چوار خاڵیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "لێرە و لەوێ سەرۆک وەزیران هەڵمەتێکی دژی گەندەڵان دەستپێکردووە، بۆیە دەڵێم: پێویستە پەلە بکات لە لێپێچینەوەی گەندەڵکاران بەبێ گوێدانە لایەنگرییان، ئێمەش پشتیوانی ئەو هەڵوێستە دەکەین و پێویستە هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە."

 

هەروەها سەدر داواش دەکات "هەموو گەندەڵکاران ڕەوانەی دادگا بکرێن و ڕای گشتیش لە جۆری گەندەڵییەکە و ئەو پارەیەی دەستیان کەوتووە ئاگادار بکرێنەوە." 

 

لە خاڵی دووەمی پەیامەکەیدا، موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات و دەڵێت، "چەند دەنگێک بەرزبوونەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە یاخود دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە جا ئیتر لە حزبەکانەوە بێت یاخود ئاژاوەگێڕان، ئێمە هۆشداری دەدەین لە دواخستنی و هیوادارین هەمووان بە ژیرییەوە پێکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی ئەو هەڵبژاردنە."

 

هەروەها خاڵی سێیەم تایبەتە بە چوونەدەرەوەی "هێزە داگیرکەرەکان لە خاکی عێراق، هەروەک چۆن ئیدانەی هەر دەستێوەردانێک دەکەین لە کاروباری عێراق."

 

داواش دەکات حکومەتی عێراق جێگرەوەیەک بۆ غاز و وزەی کارەبا بدۆزێتەوە بە تایبەت دوای ئەوەى ئێران هەناردەکردنی ڕاگرت. 

me_ga.php?id=11453