ناس کورد-
بریکارى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، لە ئەگەرى دەستپێکردنەوەى خوێندن له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێدەکرێتەوە بەتایبەتى لە پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و لەبەر خاترى موچەش خوێندن شکست ناهێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى باڵای ڕووبەڕوونەوەى کۆرۆنا پرسی دەستپێکردنەوە یان درێژکردنەوەى بڕیارى راگرتنى خوێندن یەکلایی بکرێتەوە، لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنى تەندروستى و پێشنیازەکانى پەروەردە.
بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام
سەیوان عەلى، بریکارى وەزارەتى پەروەردە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا (13ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، له‌ناوچه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی گه‌رمیان تاڕاده‌یه‌كی كه‌م سوود له خوێندنى ئەلیکترۆنى وەرگیراوە "له‌به‌رئه‌وه له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندندا، ئێمه مه‌جبورین له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌رسیان نه‌خوێندووه".
باسى لەوەشکردووە، ه له‌پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر، نزیكه‌ی 4-5 هه‌فته ده‌وام كراوه و به‌شداریكردن له‌خوێندنی ئه‌لكترۆنیشدا زیاتر بووه، له‌به‌رئه‌وه له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێده‌كرێته‌وه به‌خوێندن كه گه‌یشتوون.
لەبارەى کەمکردنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندنەوە، سەیوان عەلى دەڵێت، "هه‌موو ئه‌گه‌رێك له ئارادایه بۆئه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكرێت وه هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌ئارادایه بۆئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین به‌سه‌ركه‌وتوویی ساڵی خوێندن ته‌واو بكه‌ین".
هەروەها سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندن وتى، "هه‌تا ئێمه نه‌زانیین كه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه نازانیین چه‌ند پێویسته بۆ ته‌واوكردنی پڕۆگرامی خوێندن".
سەیوان عەلی ڕەتی دەکاتەوە یەکێک لە هۆکارەکانى ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن نەبوونی مووچە بێت، "بە بڕوای من مامۆستا به‌ڕێزه‌كان له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌قه‌یرانێكی گه‌وره هه‌یه له‌كوردستاندا له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه ڕێگەنادەن ئه‌مساڵ له كوردستاندا پڕۆسەی خوێندن شکست بهێنێت".
دەشڵێت، "هیچ بنه‌مایه‌ك نییه و هیچ شتێكی زانستی نییه بۆئه‌وه‌ی دڵنیاببمه‌وه كه له‌به‌ر خاتری موچه ئه‌مساڵ خوێندنی ئه‌مساڵ شکست بهێنێت".
حکومەتى هەرێمى کوردستان هەفتەى رابردوو بڕیاریدا راگرتنى دەستپێکردنەوەى خوێندن درێژبکاتەوە تا رۆژی (2021/1/16).
جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم هەفتەى رابردوو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، وەزارەتى پەروەردە دوو پڕۆژەى ئامادەکردووە لەبارەى خوێندنى ئەمساڵەوە و لەکۆبوونەوەى 16 یان 17ى ئەم مانگە لیژنەى باڵاى رووبەڕووبونەوەى کۆرۆنا گفتوگۆى لەسەر دەکات و دواتر دەدرێتە ئەنجومەنى وەزیران و بڕیارى لەبارەوە دەدرێت.
وتیشى "ناتوانین بڵیین ئەمساڵ خوێندن دەفەوتێت یان نا، بەڵکو لەسەر بڕیارى هەڵسەنگاندن و راسپاردەى وەزارەتى تەندروستى بڕیار دەدرێت".