گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پێشبینییەک لە دارایی پەرلەمانەوە بۆ ’’دەستکاریکردنى’’ پشکى هەرێم لە بودجە

2021.01.13 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک لە دارایی پەرلەمانەوە بۆ ’’دەستکاریکردنى’’ پشکى هەرێم لە بودجە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانى لیژنەکەیان لەبارەى پڕۆژەى بودجەوە بەردەوامە و پێشبینى دەکرێت بەشێک لە ماددەکانى دەستکارى بکرێن لەناویاندا ماددەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" (13ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژەى بەوەکرد، لەکۆبوونەوەکاندا ماددە بە ماددە تاوتوێى پڕۆژەى بودجە دەکرێت و پێشبینى دەکرێت بەشێکى دەستکارى بکرێت.

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

وتیشى، "لەناو ئەو ماددانەدا کە پێشبینى دەکرێت دەستکارى بکرێن، ماددەکانى پەیوەستە بە پشکى هەرێم و نەوت و پرسەکانى دیکەى پەیوەست بە هەرێم".

 

لە پڕۆژەکەدا کە پەرلەمانى عێراق سەرقاڵى ئەنجامدانى خوێندنەوەى دووەمیەتى پێش ئەوەى دەنگى لەسەر بدات، پشکی هەرێم بە %12.67 دیاریکراوە، بەمەرجی ڕادەستکردنی نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان، بەڵام دیار نییە ئەو بڕگەیە وەک خۆى تێدەپەڕێت یاخود نا. 

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق (11ی کانونی دووەمی 2021) تێبینى و ڕاسپاردەکانى لەبارەى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 لە چوارچێوەى ڕاپۆرتێکدا ئامادەکرد کە بەشێکى پەیوەندى بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە.  

 

ڕاپۆرتەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (11ی کانونی دووەمی 2021) لە 14 لاپەڕە پێکهاتووە و دەبێتە بنەما بۆ گفتوگۆکانى پەرلەمانى عێراق لەسەر پڕۆژەى بودجە.  

  

لە بەشێکى ڕاپۆرتەکەدا بەراوردکاریی کراوە لەنێوان بودجەى 2019 و بودجەى 2021 و ژمارەى فەرمانبەران و بڕى بودجەى تەرخانکراو بۆ وەزارەت و دام و دەزگاکان.  

  

بەپێی بەراوردەکە، بەگشتى ژمارەى دەستى کارى گشتى بەراورد بە 2019، بەرێژەى 11% زیادیکردووە کە دەکاتە 321 هەزار و 944 موچەخۆر، کە زۆرترینى لە بەرگرى و ناوخۆ بووە.  

  

هەر لە بەراوردەکەدا ئاماژە بە ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێم کراوە لە 2019 بە 682021 فەرمانبەر دانراوە لەساڵى 2021یش هەمان ژمارە نوسراوە، بەڵام رێژەى پارەى تەرخانکراو لە 2021دا 17% زیادیکردووە.  

  

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق (11ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئامادەکردنى راپۆرتەکە "هەنگاوێکى ئەرێنیە" سەبارەت بە پشکى هەرێم، بەڵام ناتوانن بڵێن ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەى پشکى هەرێم وەک خۆى تێپەڕێت.  

 

وتیشى، "تاکە چارەسەر ئەوەیە شاندێکى باڵاى سیاسی هەرێم بچێتە بەغدا و لایەنەکان ڕازى بکەن کە پابەندبن بە هەناردەکردنى نەوت، ئەگەرنا لایەنە عێراقییەکان داواى هەموو نەوتى هەرێم دەکەن".  

  

لەراپۆرتەکەى لیژنەى داراییدا ئاماژە بەخاڵە نوێیەکانى پڕۆژەى بودجەى ئەمساڵ کراوە بەراورد بە پڕۆژەى بودجەى 2019، کە بەشێکیان ئەو خاڵانایە کە پەیوەندیدارە بە پشکى هەرێم لەبەرانبەر رادەستکردنى نەوتدا.