گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

16 کەس کوژران

ڤیدیۆ.. سنورى عێراق و سوریا ئاگرباران کرا

2021.01.13 - 09:55
ڤیدیۆ.. سنورى عێراق و سوریا ئاگرباران کرا

ناس کورد-

لانى کەم 16 ئەندامى سوپاى سوریا و گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران کوژران لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کۆگا و پێگە سەربازییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتى سوریا.

 

ئاژانسى فەرمى "سانا"ى سورى (13ی کانونی دووەمی 2021) بڵاویکردەوە، درەنگانى شەوى رابردوو فرۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل لەسەر سنورى عێراق و سوریا چەند ناوچەیەکیان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە 16 کەس کوژران.

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆردومانەکە بۆ سەر ناوچەى ئەلبو کەمال و دێرە زور بووە.

هاوکات ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، لانى کەم 18 بۆردومان کراوەتە سەر مۆڵگەى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەناو کوژراوەکاندا پێنجیان سەربازى سوپاى سوریان، 11 کوژراوەکەى دیکە سەر بە گروپە ئێرانییەکانن.

 

تا ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکى لەو بارەیەوە نەداوە، ئەو ناوچەیە لەم ساڵانەى دواییدا چەندین جار لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکراوە کە بە مۆڵگەى گروپەکانى سەر بە ئێران دادەنرێن.

iran3-640x400.png