ناس كورد-
دواى ڕاگرتنى هەژمارەکەى لة تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر و ئينستاگرام، یوتیوپیش هەستا بە سزادانى ترەمپ و کەناڵەکەى بۆ ماوەى یەک هەفتە لەو تۆڕەدا ڕاگرت و ڕێگەى نادات هیچ گرتەیەکى ڤیدیۆى بڵاوبکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ڕاگەیەنراوێکى یوتیوپی کۆمپانیای گۆگڵ کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لەڕێگەی ئەپلۆدکردنی ڤیدیۆیەک، کەناڵەکەی دۆناڵد ترەمپیان بلۆک کردووە.
بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەوە یەکەم سزادانی ترەمپ لەلایەن یوتیوب و بۆ ماوەی یەک هەفتە ڕێگە نادات ڤیدیۆکانی لەوێوە بڵاوبکاتەوە، هەروەها هەموو جۆرە کۆمێنتێکى بۆ کاتێکى نادیار ڕاگرتووە ئەوەش پەیوەندى بەدەستەبەرکردنى ئاسایشەوە هەیە لەو پرسەدا.
ڕاگرتنى کەناڵەکەى سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا لە یوتیوب دواى ڕاگرتنى هەژمارەکانى ناوبراو دێت لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى تویتەر و ئینستاگرام، ئەوەش وەکو درێژەى کاردانەوەکانى ڕوداوى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسى ئەمەریکا لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە و بۆ ڕێگری لە دروستبوونی گرژی زیاتر.