گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیسان هەرێم و بەغدا

سێ هۆکار بۆ یەکلانەکردنەوەى هەموارى ماددەى 140

2021.01.13 - 09:18
سێ هۆکار بۆ یەکلانەکردنەوەى هەموارى ماددەى 140

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى پەرلەمانى بۆ هەموارکردنى دەستور سێ هۆکارى دیاریکرد بۆ یەکلانەکردنەوەى پرسی هەموارکردنى ماددەى 140ى دەستورى تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان و جەختیکردەوە لەم خولەدا هەموارەکە تێناپەڕێت.

 

یونادم کەنا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (13ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژەى بەوەکردووە، کۆبوونەوەکانى لیژنەکە وەستاون بەهۆى یەکلانەکردنەوەى پرسی هەموارى ماددەى 140.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ناکۆکى سیاسی نێوان هەرێم و بەغدا و ڕەتکردنەوەى دوبارە داڕشتنەوەى ماددەکە لەلایەن پەرلەمانتارانى کەرکوکەوە یەکلاییکردنەوەى ئەو پرسەى بە هەڵپەسێردراوى هێشتووەتەوە.

 

یونادم کەنا باسى لەوەشکردووە، هەروەها چاوەڕواندەکرا کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرکردە سیاسییەکان و لیژنەى هاوبەشى پێکهاتەکان لە کەرکوک بکرێت لەو بارەیەوە بۆ یەکلاکردنەوەى ئەو پرسە بەڵام ئەو کارە زیاد لە پێویست دواخراوە، بۆیە لەم خولەدا گۆڕانکاریی دەستورى تێناپەڕێت.