ناس کورد-
ڕێکخراوێکی تایبەت بە دیکۆمێنتکردنى بارودۆخى ئێزیدیەکان ئاشکرای دەکات، ئەو چەند ڕوداوى خۆکوشتنەى کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لەناو کەمپەکانی ئێزدییەکانی دهۆک ڕوویدا حاڵەتى تاکن و پەیوەندیان بەیەکەوە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە سەرەتای ئەمساڵدا و لە ماوەى تەنها چوار ڕۆژدا (4 بۆ 8ی کانونی دووەمی 2021)، سێ کچ و کوڕێکی ئێزدی کە دوانیان تەمەنیان تەنها 15 ساڵ بوو لەناو کەمپەکاندا خۆیان کوشت، ڕێکخراوی "ئێزدییەکان بۆ دۆکیومێنتکردن" دەڵێت، دووان لەو کچانە بە ڕێگەى ئەلکترۆنی هەراسانکراون کە لە کەمپەکانی "شاریا" و "ئیسیان" و "بیرسفى" بوون لە پارێزگاى دهۆک."
زیاتر بخوێنەوە: دهۆک؛ سێیەمین کچی ئێزدی لەماوەی سێ ڕۆژدا خۆی خنکاند و مامی قسە بۆ ناس دەكات
خەیرى عەلى ئیبراهیم، بەڕێوەبەرى لقى شنگالى ڕێکخراوى ئێزییەکان بۆ بە دیکۆمێنتکردن بە ماڵپەڕى "الحرة"ى وتووە، "ئەو دوو کچەى کە تەمەنەنیان 15 ساڵ بوو ڕووبەڕووی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنى بوونەتەوە لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە، بۆیە لەترسى ئابڕوچوون خۆیان کوشتووە."
بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام
ڕونیشیکردوەتەوە، "کچى سێیەم بەهۆى کێشەى خێزانى و هاوسەرگیرى و گرژى لەگەڵ خێزانەکەیدا خۆى کوشتووە."
ماڵپەڕەکە لە زارى سەرچاوەیەکەوە لە کەمپی "شاریا" لە دهۆک ئەوەی ڕوونکردوەتەوە کە "کچانى ناو کەمپەکان هەندێکجار لەلایەن ئەوانەى دەسەڵاتیان هەیە ئیستغلالکراون."
لەلایەکى ترەوە سامان داود، ڕۆژنامەنوسى ئێزدى وتویەتى، لەدواى ساڵى 2014 حاڵەتەکانى خۆکوشتن لەناو ئێزدیەکاندا ڕووى لەزیادبوون کردوە، ئەوەش بەهۆى ئەو بارودۆخە دەرونییەى بەهۆى داگیرکارى داعشەوە دروستبوو.
بەڵام بەڕێوەبەرى لقى شنگالى ڕێکخراوى ئێزدیەکان بۆ بە دیکۆمێنتکردن جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەو سێ کچە بەهۆى بابەتى کۆمەڵکوژى و داگیرکارى داعشەوە خۆیان نەکوشتووە، چونکە کاتێک ئەو ڕوداوانە ڕویانداوە ئەوان منداڵ بوون، بەڵام بەهۆى ئاوارەبوون و ژیان لەناو کەمپەکان کێشەى کۆمەڵاتى دروست دەبێت کە پێشتر لەناو ئێزدیەکاندا باو نەبووە، لەوانەش بەکارهێنانى هێڵەکانى ئینتەرنێت بەبێ هۆشیارى.