گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوقافی هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر گەشتەکانی عومرە دەدات

2021.01.12 - 22:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقافی هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر گەشتەکانی عومرە دەدات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێکی فەرمی نەدراوە بۆ دەستپێکردنەوەى گەشتەکانی عومرە بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بە "ناس کورد" گەیشتووە (12ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "دوای وەستانی گەشتەکانی عومرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 28ی شوباتی 2020 تاوەکو ئەمرۆ ھیچ بریارێکی فەرمی لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان."

 

دەشڵێت، "بۆیە ھاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەفەرمی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە ڕانەگەیەنرێت ئەوە ناوی خۆیان لای ھیچ کۆمپانیایەکی تایبەت بەعومرەکاران تۆمار نەکەن."

 


سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی ئاگادار کردووەتەوە کە "ناتوانن بەبێ دەرچوونی بڕیاری فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ھیچ ھەنگاوێک بنێن، بەپێچەوانەوە بەپێ ی یاساو رێنمایەکان مامەڵەيان لەگەڵ دەكرێت."