گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی: ئەو سەردەمە ’’گوزەشت’’ هەرچیتان ویست بیکەن

2021.01.12 - 22:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی: ئەو سەردەمە ’’گوزەشت’’ هەرچیتان ویست بیکەن

ناس کورد-

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێ یەکێتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی ڕاسپارد بۆ تێکدانی پڕۆژەیەکی زیادەڕۆ و دەشڵێت، ئەو سەردەمە ڕۆشت هەرکەس هەرچی ویست لە دەرەوەی یاسا بیکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی (سێشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، "دوای دوو جار سەردان و ئاگاداکردنەوەی ئەو کەسەی کە نیازی بوو لەدەرەوەی یاسا چەند کۆگایەک لە ناوچەی پیشەسازیی شاری سلێمانی دروست بکات، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی لایەنی پەیوەندیداری حکومیم ڕاسپارد و شوێنەکەیان تەخت کرد."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە جارێکیتر ڕایدەگەیەنم و جەخت لەوە دەکەینەوە ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین کە مەبەستی داگیرکردنی زەویەکانی شاری سلێمانی بێت و ئەو سەردەمە گوزەشت هەر کەسێک لە دەرەوەی یاسا و بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی حکومی هەرچی ویست ئەنجامی بدات، جا ئەوکەسە هەر کێ بێت."

 

جەختیشیکردووەتەوە، " دەبێت هەست کردن بە بەرپرسیاری وامان لێبکات خاک و هاوڵواتیانی خۆمان خۆش بوێت، هەروەها لەو پێناوەشدا یەکێتیی و مەڵبەندەکەتان تا ئەوپەڕی هاوکار و پاڵپشتی کاری چاکەیە کە مەبەست لێی قازانجی گشتی بێت."