ناس کورد-
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوای چارەسەرکردنی کێشەی ژنێکی دەروون نەخۆش لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە هەندێک لایەن خۆیان خۆیان بە پاڵەوان کردووە کە ئەوان ژیانی ئەو ژنەیان ڕزگارکردووە، بۆیە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر حاڵەتێکی خۆبەپاڵاوانکردن ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی (سێشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژیانی ژنێكی دەرون نەخۆش و بێلانه ڕزگاركرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌وان ژیانی ئه‌و ژنه‌یان ڕزگاركردووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لێره‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ڤیدیۆیی ئه‌و ژنه لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیس سەرای ڕاسپارد بۆ بەدواداچون لەو گرتەڤیدیۆییە و دواتر بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و ژنەكە دۆزرایەوە و بە هاوكاری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری نەخۆشییە دەرونییەكان و لەئێستادا لەونەخۆشخانەیە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت."
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له‌حاڵه‌تی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی له‌و جۆره و خۆبهپاڵهوانكردن له تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناچارده‌بین ئه‌و كه‌سانه ڕووبه‌ڕووی یاسا‌و دادگا بكه‌ینه‌وه."