گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پارتی وادە و تەوەری کۆبوونەوەى لەگەڵ یەکێتی ئاشکرا کرد

2021.01.12 - 19:42
پارتی وادە و تەوەری کۆبوونەوەى لەگەڵ یەکێتی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە و "ئەجێندای سەرەکیی کۆبوونەوەکانیش ڕەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان و پرسی ھەڵبژاردن و بودجەیە."

 

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕاگەیاند، "سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی پارتیمان بۆ لای یەکگرتوو چەند تەوەرێکی لەخۆ گرتبوو، لەوانەش پرسی میزانییە و ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو و پەیوەندیی نێوان ئێمە و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەجێندای کۆبوونەوەکەمان بوو، دیارە ھەموو ئەو کێشانەی ئێستا ھەن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان باس دەکەین و بۆچوونی خۆمان دەگۆڕینەوە."

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی دەڵێت، "بەرنامەی پارتی ئەوەیە سەردانی زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان بکەین، واتە زنجیرەیەک سەردانە سبەی چوارشەممە سەردانی حزبی شیوعی دەکەین و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی برادەرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بکەین."

 

لەبارەی سەردانی شاندی باڵای سیاسی بۆ بەغدا، کاکەمین نەجاڕ کە ھاوکات ئەندامی شاندی پارتییە ڕوونی کردەوە، "لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان باسی سەردانی شاندی سیاسیی لایەنەکان دەکەین بۆ بەغدا، بەڵام تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ سەردانی شاندی سیاسیی کوردستان بۆ بەغدا دیاری نەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە شاند بچێتە بەغدا."