ناس کورد-
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە عەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵكراو نیه و بە هەموو شێوەیەک دژی دەوەستنەوە، بۆ ئەو پرسەش کونسوڵخانەی بەڕیتانیا لە هەرێم دەڵێت، دەستێوەردان دەکەن و ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ تۆم هاید، به‌رپرسی كاروباری سیاسیی بۆ ناوچه ناكۆكان له‌كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا و وه‌فدێكی یاوه‌ری له‌هه‌ولێر کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاندووە، " عه‌قلیه‌تی شۆڤێنیی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن وایكردووه، پڕۆسه‌ی بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دهستیپێکردوە و ئه‌مه‌شمان گه‌یاندووەته به‌رپرسانی سوپای عێراقی له‌و ناوچانه‌دا كه رێگربن و رێگه نه‌ده‌ن به كار‌و كرده‌وه‌ی له‌جۆره بەردەوام بێت."
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕاشیگەیاندووە، گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه پارێزه‌ری بنه‌ماكانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی نەتەوە و پێكهاته جیاوازه‌كان بووه، له‌ماوه‌ی رابردووش به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه رێگه له‌و عه‌قلیه‌ته گیراوه و ته‌واوی پێكهاته‌كان به كورد، عه‌ره‌ب، تورکمان و مه‌سیحیه‌كان و تەواوی نەتەوەکان پارێزراوبوون، جگه له‌سه‌لامه‌تی ئاسایشی و سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه.
جەختیشیکردووەتەوە، بەپێی دەستووری عیراقی، نابێ و ناکرێ سوپای نوێی عیراقی لایەنداری و دەستوەردان لەم پرسەدا بکات.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە داواشیکردووە، وەک بەریتانیا هاوشان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ رۆڵی خۆیان بگێڕن لە ڕاگرتنی ئەو زوڵم و ستەمەی لەدانیشتوانی ئەو ناوچانە دەکرێت، کە پەیوەندی برایەتی و پێکەوەژیانی لەمێژینەی نەتەوە و پێکهاتە جیاجیاکانی ئەو ناوچانە دەخاتە مەترسییەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، به‌رپرسی كاروباری سیاسیی له‌كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له خراپی دۆخی كوردنیشینانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاگادارن و ده‌یانه‌وێت رۆڵی خۆیان ببینن له‌هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پاراستنی ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان له‌و ناوچانه‌دا.