گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق باس لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەکەن

2021.01.12 - 18:52
سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق باس لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەکەن

ناس کورد-

هەر سێ سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی گەیشتن بە چارەسەری ڕیشەیی لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم لەبارەى کێشە داراییە هەڵواسراوەکان. 

 

بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام

 

بەرهەم ساڵح، محەمەد حەلبوسی و مستەفا کازمی لە کۆشکی بەغدا کۆبوونەوە و ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، پێویستە هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن بە شێوەیەک کە ماف و موچەی سەرجەم فەرمانبەران گەرەنتی بکات و نەیبەستێتەوە بە ناکۆییە سیاسییەکان."

 

لەبارەى هەڵبژاردنەکانەوە، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە جەختیان لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی داهاتوو کردەوە "بەوپێیەی ڕێڕەوی دیموکراتی و دەستورییە لە وڵات."

 

 

هاوکات داوایان لە هەموو لایەن و دەسەڵاتەکان کرد پشتگیری ڕێکارەکانی ئەنجامدانی بکەن.

 

دەشڵێت، "هەڵبژاردن لەدوای بزوتنەوەیەکی جەماوەری و ڕای گشتیی نیشتمانی فراوان هات."