ناس کورد-
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئەو وێنەیەى لە کەڤەری هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر سڕییەوە کە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ماوە بەسەرچوى ئەمریکا گرتبوى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (12ى کانونى دووەمی 2021) بڵاویکردوەتەوە، ناتانیاهۆ پێشتر وێنەیەکى لەسەر کەڤەری هەژمارەکەى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر دانابوو کە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشى سپى بەیەکەوەن، وێنەکەش وەک هێمایەک بوو بۆ ئەوەى پەیوەندیەکى پتەو لەنێوان هەردولادا هەیە.
بۆ وەرگرتنی هەموو هەواڵ و بەپەلەکان، بچۆ کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام
ڕونیشکراوەتەوە، تەنانەت دواى ئەوەى ترەمپ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دۆڕاند لە بەرژەوەندى جۆ بایدن پاڵێوراوى دیموکراتەکان، ناتانیاهۆ وێنەکەى لانەبرد، بەڵام لە دواجاردا ڕۆژى سێشەممە وێنەکەى سڕیوەتەوە.
ئاژانسەکە هێماى بۆ ئەوەشکردووە، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل هۆکارى سڕینەوەى وێنەکەى ڕوننەکردوەتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەنگاوەکانی ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا بۆ لێپرسینەوە لە ترەمپ دەستى پێکردوە، ئەوەش بەهۆى هەڵکوتانە سەر تەلارى کۆنگرێسى ئەو وڵاتە لەلایەن لایەنگرەکانیەوە.