ناس کورد-
ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە پاش بەشداریکردنی لە پاش بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئاشتیی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2020، بووە باڵیۆزی ئاشتیی نێودەوڵەتیی لە جیهان بۆ ساڵی 2021.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی ئاشتی و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وەکو باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی دیاریکرد لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "عه‌مید ساڵح مەولود گەردی، ئەفسەری هەماهەنگیە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ناوبراو به‌هۆی هه‌ڵوێستی خه‌باتگێڕییه‌وه خانه‌واده‌كه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه زیندانی كرابوون، بۆیه لە ساڵی 1962 لە گرتوخانەی قشڵەی هەولێر لە دایک بووە، ساڵانێكه له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات."
بەگوێرەی راگەیەندراوەکا " عه‌مید ساڵح، پاش ئه‌وه‌ی بەشداری لە کۆنگرەی ئاشتی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2020 کردووە و دوای پێشکەشکردنی بابەتێک دەربارەی کۆمەڵکوژی رەگەزی و ئاینی له‌و كۆنگره‌یه‌دا، بووەتە جێگەی سەرنجی ئەندامانی سەرپەرشتیاری کۆنگرەكه و دواتر وەک باڵیۆزی نێودەوڵەتیی ئاشتیی لە سەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021 دیاری‌کرا، ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وتێكی مه‌عنه‌وی و یاساییه بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كه‌سایه‌تی ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه."