گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى کاردانەوەى فراوان

واتسئەپ بێدەنگى شکاند و دڵنیایی دەدات

2021.01.12 - 14:57
واتسئەپ بێدەنگى شکاند و دڵنیایی دەدات

ناس کورد-

کۆمپانیاى واتسئەپ دڵنیایی دەداتە بەکارهێنەرانى و جەختدەکاتەوە کە گۆڕینى سیاسەتى تایبتمەندیی کاریگەرى ناکاتە سەر نهێنى نامەکانیان و بەتەواوى دەپارێزرێن.

 

کۆمپانیاکە لەرونکردنەوەیەکدا (12ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، هەستاوە بە نوێکردنەوەى سیاسەتى تایبەتمەندى بەئامانجى باشکردنى خزمەتگوزارییەکان و پەیوەندى نێوان کۆمپانیاکان لەگەڵ بەکارهێنەرانیان لەرێگەى واتاسئاپەوە.

 

باسى لەوەشکردووە، سەرەڕاى نوێکردنەوەى بەرنامەکە بەکارهێنەرانى واتسئاپ ئازادن لەوەى دەیانەوێت پەیوەندیان هەبێت لەگەڵ کۆمپانیاکانى دیکە لەرێگەى واتسئاپەوە یاخود نا.

 

ئەو رونکردنەوەیە دواى ئەو کاردانەوە بەرفراوانە هات کە بەرانبەر هەنگاوى هاوبەشیکردنى داتا و زانیارییەکانى بەرکاهێنەرانى واتسئاپ لەگەڵ کۆمپانیاى فەیسبوک سەریهەڵدا.

 

لە مەرجە نوێیەكانى WhatsAppدا كە زياتر لە يەك مليار بەكارهێنەرى هەيە هاتووە ئەگەر تا بەروارى 2021/2/8 ڕەزامەندى نەدەيت لەسەر مەرجەكان ئەوا ئەكاونتەكەت دەسڕدرێتەوە، سەرەڕاى ئەوەى زۆرينەى بەكارهێنەران ڕازى بوون لەسەر نوێكردنەوەكانى تايبەتمەنديەكانیان لە تۆڕەكە گرنگە بيزانيت چى تێدايە.    

  

ئەپليكەيشنەكە لەمەودوا بەشێوەيەكى باشتر لەگەڵ بەرهەمەكانى كۆمپانياى فەيسبوك پەيوەست دەبێت لەپێناو چالاكى بازرگانى زياتر، هەروەها لەو ڕێگەيەشەوە زانياريەكانى تايبەت بە حسابە بانكيەكانى بەكارهێنەر كۆدەكرێنەوە.    

  

تۆڕەكە چەندين زانيارى ترى وەك، ژمارەى مۆبايل، وێنەى ئەكاونتەكەت، ناونيشانى IPەكەت شێوازى بەكارهێنانى ئەپليكەيشنەكە و ئەو گروپانەى بەشداريت تێدا كردوون و چالاكيەكانات و ئەو لايەنانەى پەيوەنديت پێوەكردون و زانياريەكانى ناو مۆبايلەكەت و چەندين زانيارى تر كۆدەكاتەوە و لەو چالاكيانەدا بەكاريان دەهێنێت كە بۆ ئەپليكەيشنەكە زياد كراون.    

  

ئەپيلكەيشنەكە باسى لەوەكردوە، ئەو زانياريانە لەگەڵ فەيسبوكدا بەشدارى پێدەكات، هەروەها لەگەڵ ئەپليكەيشنەكانى ترى فەيسبوكدا ئاڵوگۆڕيان دەكات، ئەوەش لەسەر ڕەزامەندى خۆتە، سەرەڕاى ئەوەش چەند لايەنێكى دەرەوەى ئەو كۆمپانيا دەتوانن سود لە زانياريەكانت وەربگرن.