گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى پلاندانان ئامارى دانیشتووانى عێراقى بڵاوکردەوە 

2021.01.12 - 13:51
وەزارەتى پلاندانان ئامارى دانیشتووانى عێراقى بڵاوکردەوە 

 ناس کورد- 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەساڵی 2020دا 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێژەی بە ساڵاچوان بەراورد بە تەمەنەکانی تر زۆر کەمترە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە لەسەر زاری عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە (12ی کانوونی دووەمی 2021) و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە "ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەساڵی 2020 دا گەیشتووەتە 40 ملیۆن و 150 هەزار کەس، بەجۆرێک ڕێژەی ڕەگەزی نێر 50.50 % بووە و ڕێژەی ڕەگەزی مێ-یش 49.5 % ".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو"ژمارەکان پشتی بە داتاکانی دەزگای ناوەندی سەرژمێریی عێراق بەستووە کە لە چوارچێوەی پێوەرە سەرژمێرییە جیهانییەکاندا بووە، ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2020دا 2.6%دا بووە".

 

هینداوی، ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە "ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لەڕووی ئابورییەوە چالاکن و تەمەنیان لەنێوان 15بۆ 64 ساڵاندایە زۆرترین ڕێژە بوون لەدانیشتوانی عێراق بەجۆرێک لە 56.6% دانیشتوانی عێراقیان پێکهێناوە، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان سفر بۆ 14 ساڵاندایە زیاتر لە 40% یان پێکهێناوە، ڕێژەی بەساڵاچوانیش کە تەمەنیان لە نێوان 65 ساڵ بەرەو سەرەوە بووە کەمترین ڕێژە بوون کە نزیکەی 3.1% بووە.