گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت بەرزبوویەوە  

2021.01.12 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەرزبوویەوە  

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان 56 دۆلاری تێپەڕاندو ئەوەش لەکاتێکدایە نرخی نەوت دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا 55 دۆلار و  66 سەنت بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەیانی ئەمڕۆ (12ی کانونی دووەمی 2021) لەکاتی کردنەوەی بۆرسە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهان بۆ 56 دۆلار و 9 سەنت بەرزبووەتەوە هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە 52 دۆلارو 63 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

 

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 56 دۆلار و 39 سەنت و رۆژەکەی بە 55 دۆلار و 66 سەنت تەواوکرد.

 

چاوەڕوانییەکان بۆ پەسەندکردنی پاکێجی پشتیوانی زیانلێکەوتوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا کاریگەری هەبووە لەسەر نیمچە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، جۆ بایدن سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا، کە بەڵێنی ئەم پاکێجەی بە هاووڵاتییانی داوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە وردەکاری پاکێجەکە بخاتەڕوو.

 

لە لایەکی دیکەوە زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە کەرەنتین لە وڵاتانی ئەورووپا رێگرە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان.​​​​​​