ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو ڕۆژی شارەکان راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد، بۆ ڕۆژی (چوارشەممە) ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکى بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان (12ی کانونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە "ڕۆژی (چوارشەممە) لە پارێزگای کەرکوک و دهۆک پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی نزمترین پلەکانی گەرما پلەیەک دادەبەزێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئاسمانی هەرێم لە پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.