گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’جێگای مەترسی’’

رونکردنەوەیەکى فەرمى لەبارەى دەرمانێک کە رەنگە ببێتە ھۆكاری شێرپەنجە

2021.01.12 - 09:57
رونکردنەوەیەکى فەرمى لەبارەى دەرمانێک کە  رەنگە ببێتە ھۆكاری شێرپەنجە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانى هەرێم رونکردنەوە دەدات لەبارەى دەرمانێکەوە کە لەهەرێم بەکاردەهێنرێت و دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریكی هۆشداریداوە لەبەکارهێنانى.

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى بەرێوەبەرایەتییەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریكی (FDA) ھوشیاری داوەتە نەخۆش و پسپوڕانی تەندروستی لە ھەبوونی ماددەی (NDMA) سەرووی رێژەی پەسەندكراو لەناو دەرمانی (Metformin) كە لەوانەیە ببێتە ھۆكاری شێرپەنجە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ھاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە ئەو ئاگاداركردنەوە تەنیا بۆ جۆرێكی شێوەی دەرمانسازی (dosage form)ـی دەرمانی مێتفورمین‌'ە كە پێی دەگووترێت (extended release) و ھەروەھا ھۆشداریەكە تایبەتە بە دەرمانی مێتفورمین'ی چەند كارگەیەكی بەرھەمھێنان، بەڵام ھەمان دەرمان لە جۆری شێوەی دەرمانسازی (immediate release) ماددەی شێرپەنجەیی (NDMA) تێدا دەرنەكەوتووە كە باوترین جۆری شێوەی دەرمانسازی دەرمانی مێتفورمینە كە بەكاردێت.

 

هەروەها داوا لە ھاوڵاتیان دەکات ئەو جۆرەی دەرمانی مێتفورمین'ە  رانەگرن و بەردەوامبن لەسەر بەكارھێنانی تاكو پزیشكی پسپۆڕ یان دەرمانسازی پسپۆڕ جێگرەوەی دەرمانەكە بۆیان دیاریدەكات، چونكە جێگای مەترسییە بۆ نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم (type 2 diabetes) ئەگەر دەرمانەكە رابگرێت پێش ئەوەی راوێژ بە دكتۆری پسپۆڕ بكات.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیکردووەتەوە، كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات.