گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەى چەکداریی

ترەمپ دۆخی نائاسایی لە واشنتۆن پەسەندکرد

2021.01.12 - 09:39
ترەمپ دۆخی نائاسایی لە واشنتۆن پەسەندکرد

ناس کورد-

 

کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دۆخی نائاسایی لە واشنتۆن پەسەندکردووە، دواى ئەوەى ئێف بی ئاى هۆشداریدا لە هەڕەشەى چەکداریی لەوادەى سوێندخواردنى جۆ بایدندا.

 

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، دۆخى نائاسایی تا 24ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت بەتایبەتى لە واشنتۆن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، شەوى رابردوو ئێف بی ئای زانیاری بەدەستگەیشتووە سەبارەت بە بوونى پلان بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانی چەکداری لەبەردەم باڵەخانەکانی حکومەت لەهەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا.

 

بەپێی یاداشتێکى ئێف بی ئای، گروپێکی چەکدار لە بەرنامەدایە لە 16 ی کانوونی دووەم بچنە واشنتن، ئەگەر کۆنگرێس هەوڵبدات بەپێی هەمواری 25ی دەستوری ئەمریکا ترەمپ لابدات.

 

بڕیارە جۆ بایدن لە 20 ى کانونى دووەمدا وەک سەرۆکى نوێ سوێندى یاسایی بخوات و بەفەرمى ویلایەتى ترەمپ کۆتایی بێت. بەڵام دیموکراتەکان هەوڵیان دەستپێکردووە بۆ لابردنى ترەمپ پێش ئەو وادەیە بەهۆى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسەوە لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە.