گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەنگاوێکى بێپێشینە لەوەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاوە دژى ترەمپ

2021.01.12 - 08:50
هەنگاوێکى بێپێشینە لەوەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاوە دژى ترەمپ

ناس كورد-

 

پێگەى ئەلیکترۆنى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بەشێوەیەکى بێپێشینە وادەى کۆتایی هاتنى ویلایەتى دۆناڵد ترەمپى بڵاوکردەوە، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

لەپەڕەى تایبەت بە ژیاننامەى فەرمى ترەمپ لە پێگەى ئەلیکترۆنى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژە بەوەکراوە، کە "ویلایەتى دۆناڵد ج.ترەمپ لەکاتژمێر 19,49 ى رۆژى 11/1/2021 کۆتایی دێت"، پێش ئەوەى ئەوە لەو پەڕەیە بسڕدرێتەوە و هۆکارەکەى بۆ کێشەى تەکنیکى بگەڕێنرێتەوە.

 

A disgruntled worker at the State Department changed the biographies of President Donald Trump and Vice President Mike Pence in a 'prank' that showed his term in office had ended

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا هیچ لێدوانێکى نەداوە لەو بارەیەوە کە ئایا هۆکارەکەى هاککردن بووە یان کێشەیەکى دیکە.

 

بەڵام پێگەى "بازفید" لەزارى چەند دبلۆماتکارێکەوە کە ناویان نەهێنراوە گواستییەوە، کە "فەرمانبەرێکى توڕە" لە وەزارەتى دەرەوە گۆڕانکاریی لە ژیاننامەى ترەمپ و جێگرەکەى کردووە، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەش لێکۆڵینەوەى دەستیپێکردووە لەو بارەیەوە.

Dates on the State Department webpage were altered to state that Vice President Pence's term was also ending on Monday evening

بڕیارە جۆ بایدن لە 20 ى کانونى دووەمدا وەک سەرۆکى نوێ سوێندى یاسایی بخوات و بەفەرمى ویلایەتى ترەمپ کۆتایی بێت.