گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

ئەردۆغان و بەرپرسانی بەرگریی تورکیا وازیان لە واتسئەپ هێنا

2021.01.11 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان و بەرپرسانی بەرگریی تورکیا وازیان لە واتسئەپ هێنا

ناس کورد-

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی نوێکردنەوە تازەکەى کۆمپانیای واتسئەپ ڕەجب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بڕیاریانداوە دەستبەرداری بەکارهێنانی ئەو ئەپڵیکەیشنە بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی (11ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژە بەوەکراوە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆماری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، "بەهۆی تایبەتمەند و ئەپدەیتە نوێیەکەی کۆمپانیای "WhatsApp "، ئەردۆغان و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بڕیاریانداوە دەستبەرداری بەکارهێنانی ئەو ئەپڵیکەیشنە بن".

 

تۆڕى WhatsApp مەرجى نوێ بۆ بەکارهێنەران دادەنێت و زانياريیەکانیان لەگەڵ فەيسبوكدا بەشدارى پێدەكات، بەپێچەوانەوە هەژمارەکانیان دەسڕێتەوە.  

    

لە مەرجە نوێیەكانى WhatsAppدا كە زياتر لە يەك مليار بەكارهێنەرى هەيە هاتووە ئەگەر تا بەروارى 2021/2/8 ڕەزامەندى نەدەيت لەسەر مەرجەكان ئەوا ئەكاونتەكەت دەسڕدرێتەوە، سەرەڕاى ئەوەى زۆرينەى بەكارهێنەران ڕازى بوون لەسەر نوێكردنەوەكانى تايبەتمەنديەكانیان لە تۆڕەكە گرنگە بيزانيت چى تێدايە.  

  

ئەپليكەيشنەكە لەمەودوا بەشێوەيەكى باشتر لەگەڵ بەرهەمەكانى كۆمپانياى فەيسبوك پەيوەست دەبێت لەپێناو چالاكى بازرگانى زياتر، هەروەها لەو ڕێگەيەشەوە زانياريەكانى تايبەت بە حسابە بانكيەكانى بەكارهێنەر كۆدەكرێنەوە.  

  

تۆڕەكە چەندين زانيارى ترى وەك، ژمارەى مۆبايل، وێنەى ئەكاونتەكەت، ناونيشانى IPەكەت شێوازى بەكارهێنانى ئەپليكەيشنەكە و ئەو گروپانەى بەشداريت تێدا كردوون و چالاكيەكانات و ئەو لايەنانەى پەيوەنديت پێوەكردون و زانياريەكانى ناو مۆبايلەكەت و چەندين زانيارى تر كۆدەكاتەوە و لەو چالاكيانەدا بەكاريان دەهێنێت كە بۆ ئەپليكەيشنەكە زياد كراون.  

  

ئەپيلكەيشنەكە باسى لەوەكردوە، ئەو زانياريانە لەگەڵ فەيسبوكدا بەشدارى پێدەكات، هەروەها لەگەڵ ئەپليكەيشنەكانى ترى فەيسبوكدا ئاڵوگۆڕيان دەكات، ئەوەش لەسەر ڕەزامەندى خۆتە، سەرەڕاى ئەوەش چەند لايەنێكى دەرەوەى ئەو كۆمپانيا دەتوانن سود لە زانياريەكانت وەربگرن.