گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی عێراق کاتی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشکرا کرد

2021.01.11 - 23:44
تەندروستیی عێراق کاتی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو (شوبات) ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنا لە عێراق دابەش بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

پێشتر سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق (دووشەممە 11ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، "عێراق لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر بۆ هێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا گرێبەستى واژۆ کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکەم گوژمەى ڤاکسینەکە دەگاتە دەستمان."   

  

باسى لەوەشکردووە، بەپێى ڕێککەوتنى یەکەم لەگەڵ فایزەر، عێراق ملیۆنێک و 500 هەزار بەشى لە ڤاکسینەکە بەردەکەوێت و لەناو سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا ڕادەستى دەکرێت واتا لەدوو مانگى داهاتوودا.  

  

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هەروەها لەگەڵ هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتی هەماهەنگیان هەیە کە بڕیارە بەسەرپەرشتى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى  ڤاکسین بۆ 180 وڵات دابین بکەن و بەوهۆیەشەوە پشکى عێراق دابینکراوە و کە بەڕێژەى 20%ی دانیشتووان و دەتوانرێت هەشت ملیۆن کەسی پێ بکوترێت.   

  

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دابەشکردنەکەشى بۆ هەموو پارێزگاکان دەبێت لەڕێگەى نەخۆشخانەکانەوە و بەپێى گرنگى لەپێشینە دەدرێتە خەڵک و کوتانەکەشى ناچارى نیە و ئەوەش ڕاست نیە کە عێراق ڤاکسینەکەى ڕەتکردووەتەوە.